بە بەلگە …ببینن..

 

 

داکۆکیکردنی رابەری کوردان ،  سەرۆک بارزانی ببینن، کە لە نوسراوێکی نھێنی رژێمی بەعس ئاشکرا بووە،  ئاماژەیان پێداوە..لە نوسراوێکی نھێنێدا کە کە دەیبینن  بە واژووی سکرتێری صەدام حوسێن بۆ عەلی حەسەن مەجید ناسراو بە عەلی کیمیاوی کراوە لەسەر بابەتی دیار نەمانی خێزانە بارزانیەکان تێیدا ھاتووە:

 

وەک خۆی لە بەلگەنامەکە کە باسی دەکات:

لە بەلگەنامە پر لە رق و کینەکە بەرامبەر بارانییەکان و کورد و سەرۆک بارزانی ئاماژە بەوە دەکات ، کە سەرۆک  مەسعود بارزانی “تاوانبار” ھەر تەئکید لەسەر بێسەروشوێن بوونی ئەو بارزانیانە دەکات ،کە نیشتەجێی قوشتەپەن لە سنوری پارێزگای ھەولێر ، لە نوسراوەکەدا دەلێت ” دوای ئەوەی ھێلەکان زانیاریان پێداین کە زانینی ھەوالی ئەو خێزانە بارزانیانە مەرجی سەرەکی سەرۆک  “مەسعود بارزانی”یە، بۆ دانیشتن  و گفتوگۆکردن لەگەل حکومەتی عێراق..

لێرەدا دەردەکەوێتەوە  کە سەرۆک بارزانی داکۆکیاری سەرسەختی بووە لەو زوڵملێکراوانەی ئەنفال و بنەماڵەکانیان و بۆیە رژێمی بەعس ئەو داکۆکیاریەی سەرۆک بارزانی بە تاوانبار ناودەھێنێ چونکە سەرۆک بارزانی بۆ مافەکانی گەلی کوردستان تێکۆشاوە .

لە بەلگەنامەکە ئاماژە بەوە دراوە کە صەدام حسێن فەرمانی داوە بە جیھازە ئەمنیەکانی ئەوانەی  سەرپەرشتی دۆسیەی کوردی دەکەن پەیوەندی بکەن ، یەک وەلامی سنوردار بۆ ئەو بابەتە ئامادە بکەن.

ئاماژە بەمەش دراوە کە یەك  وەلامی سنوردار بێت بەو شێوەیە واتە وەک وەڵام ئەم وەڵامە بدرێت پێیان.

(ئێمە ھیچ شتێک لەسەر ئەو خێزانانە نازانین بەلکو سەرکردایەتی دەولەت  دەزانی، ھەروەھا پرسی ئێمە و ئەوان زۆر لەو پرسی ئەو خێزانانە گەورەترە).

ئەگەر ھەر تەئکیدی کردەوە ئەو وەڵامە با گشتگیر بێت بۆ ھەموو جیھازە ئەمنیەکانمان.

٣١ـی تەموز ، رۆژێکی تاڵە ڵە مێژووی گەلەکەمان و بەلگەیەکی حاشا ھەڵنەگری رژێمی بەعسە دەرھەق بە بارزانییەکان و خەلکی کوردستان ، ئەو پیلانەی کە ھەیانبوو بۆ قەتل و عام کردنی بارزانییەکان و خەڵکی کوردستان ،کارەساتێکە کە مێژوو بۆ ئێمەی گێراوەتەوەو بۆتە رەمزی ئەو زوڵم و ستەم و ناحەقیەی کە دەرھەق بە بارزانییەکان و ھەرێمی کوردستان ئەنجام دراوە ، لێرەدا سەری رێز دادەنوێنین بۆ شەھیدانی ئەنفال و جینۆسایدی بارزانییەکان و گشت شەھیدانی رێگای رزگاریخوازی گەلەکەمان ، سوپاس بۆ خۆراگری ئەو  دایک بنەمالەی شەھیدانە کە بە گشتی نەیانھێشت منداڵەکانیان ھەست بەو  بۆشاییەی بێ باوکیەتی  بکەن ، بەو پەری ئومێد بە داھاتوو ھەروەھا دۆزی گەلی کوردستان منداڵەكانی خۆیان بە سەختی پێگەیاند ، ئێستا باشانازییەوە رۆلەکانیان خزمەتی خاک و خەڵک دەکەن ، بوونەتەوە درێژە پێدەری رێبازی باب و باپیرانیان .

ھاتووە بلێین باشترین وەفا بۆ گشت شەھیدانی کوردستان و بنەماڵەکانیان،  خزمەتکردنی زیاتر و  دابینکردنی ژیانێکی سەرفرازە بۆیان ،  تاکو ھەمووان پێکەوە بە ئامانجەکان شادببین.

 

Back to top button