ئەوروپا داوایەك لە عێراق دەكات
یەکێتی ئەوروپا داوای لە عێراق کردووە، کە لە ڕێگەی کۆچی نایاساییەوە،دیدی خۆی ڕوون بکات لەسەر دزەکردنی هاونیشتیمانیان بۆ لیتوانیا.
جۆزیف بورێل، کۆمیسیاری یەکێتی ئەوروپا بۆ ئاسایش و کاروباری دەرەوە لە تویتێکیدا ڕایگەیاند، “عێراق دەبێت پاساو بۆ ئەوە بهێنێتەوە کە بۆچی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بۆ گواستنەوەی کۆچبەران بۆ بیلاروسیا بەکارهاتووە، کە کۆچبەرانی نایاسایی دزەیان کردووە بۆ لیتوانیا،
هەروەها، دهشلێت :” ئەمە بابەتی نیگەرانی ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا و تەواوی کوتلەکەیە.”