نێچیرڤان بارزانی: دوای جینۆساید خوشكان و دایكانی بارزانی دەبوو بەرەوڕووی چارەنووسی سەخت و نادیاری ژیان ببنەوە
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بۆ 38ـه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی ئه‌نفالی بارزانییه‌كان بڵاو كرده‌وه و ڕای گه‌یاند، سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ گيانى پاكى هه‌شت هه‌زار مرۆڤى بێتاوانى كوردستان داده‌نه‌وێنين كه له به‌ره‌به‌يانى 1983/7/31ـه‌وه بۆ ماوه‌ى ده ڕۆژ له ئۆردوگا زۆره‌ملێكانى هه‌ولێر له هه‌ڵمه‌تێكى ڕهشبگيريدا به زه‌برى چه‌ك له‌نێو ماڵ و منداڵ و خێزانه‌كانيان ده‌ستگير كران و ئيتر هه‌رگيز و تاهه‌تايه نه‌گه‌ڕانه‌وه.
ده‌قی په‌یامی نێچیرڤان بارزانی
له يادى سى و هه‌شت ساڵه‌ى ئه‌نفالكردنى بارزانيياندا، سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ گيانى پاكى هه‌شت هه‌زار مرۆڤى بێتاوانى كوردستان داده‌نوێنين كه له به‌ره‌به‌يانى 1983/7/31ـه‌وه بۆ ماوه‌ى ده ڕۆژ له ئۆردوگا زۆره‌ملێكانى هه‌ولێر له هه‌ڵمه‌تێكى ڕهشبگيريدا به زه‌برى چه‌ك له‌نێو ماڵ و منداڵ و خێزانه‌كانيان ده‌ستگير كران و ئيتر هه‌رگيز و تاهه‌تايه نه‌گه‌ڕانه‌وه.
جينۆسايدكردنى بارزانييان به ته‌نيا ڕاپێچكردنى پياوان بۆ بيابانه تاريك و سامناكه‌كانى مه‌رگ نه‌بوو، دواى ئه‌وه‌ش ژنان، كچان، خوشكان و دايكانى بارزانى ده‌بوايه به‌ره‌وڕووى چاره‌نووسى سه‌خت و ناديارى ژيان ببنه‌وه و بۆ هه‌زاران منداڵى بێ باوك، ببنه باوك و باپيره و برا و ڕه‌نجێكى گه‌وره بۆ دابينكردنى بژێوى ژيان و به‌خێوكردن و په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌ياندنيان بكێشن و به‌رگه‌ى ژيانێكى تاڵ و سه‌ختى پڕ له فرمێسك و حه‌سره‌ت بگرن.
له‌م ياده سامناكه‌دا دروود بۆ گيانى پاكى ئه‌نفالكراوانى بارزانى و ته‌واوى ئه‌نفالكراوان و شههيدانى كوردستان ده‌نێرين، به شكۆوه ياديان دهكهينهوه، به‌وپه‌ڕى ڕێزه‌وه له ڕه‌نج و ماندووبوونى دايكان، هاوسه‌ران و خوشكانى ئه‌نفالكراوان دهڕوانين، سوپاس و پێزانين بۆ خه‌ڵكى جوامێرى هه‌ولێر، هه‌رير و باتاس و هه‌موو ئه‌وانه‌ى دواى ئه‌نفالكردنى بارزانييان، هه‌رچى له توانياندا بوو، هاوكاريى خێزانى ئهنفالكراوانيان كرد و يارمه‌تييان دان.
كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان و شه‌هيدان دڵنيا دهكهينهوه كه هيچ درێخى ناكه‌ين و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌ينه گه‌ڕ بۆ بهدۆكيومێنتكردن و بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نفاله‌كان له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى به جينۆسايد بناسرێن و جارێكى دى گه‌لى كوردستان و مرۆڤايه‌تى به‌گشتى مه‌رگه‌ساتى وا نه‌بينن، داوا له حكوومه‌تى عيراقى فيدراڵيش ده‌كه‌ين، قوربانييان قه‌ره‌بۆ بكاته‌وه.
دووپاتی دەكەینەوە كە پاراستنی دەسكەوتەكانی گەلی كوردستان تەنھا زامنی دووبارەنەبوونەوەی كارەسات و نەھامەتیيەكانە، ئەوەش بە یەكڕیزی و تەبایيی نێوان سەرجەم لایەن و پێكھاتەكانی كوردستان دەبێت.