كه‌شناسی هه‌رێم: ئه‌گه‌ری تاوه‌بارانی كورت خایه‌ن هه‌یه
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان،رایدهگهێنێت: پله‌كانی گه‌رمای 48 كاتژمێری داهاتووی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، به‌راورد به‌رۆژانی پێشووتر چه‌ند پله‌یه‌ك داده‌به‌زێت.
كه‌شناسی راشیدهگهێنێت: له‌و ماوه‌یه‌دا ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و له‌گه‌ڵ هه‌ندێ په‌له هه‌وری جیاجیا .
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی كهشناسیدا هاتووه: له هه‌ریه‌ك له ناوچه شاخاوییه سنورییه‌كانی پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌گه‌ری بارینی تاوه بارانی كورت خایه‌ن هه‌یه .