سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر كوژرانی خێزانه كورده‌كه‌ی توركیا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نیگەرانی خۆی لە هێرشەکەی سەر خێزانێکی کوردی شاری کۆنیا لە وڵاتی تورکیا راگەیاند.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە په‌یامێكدا كه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویتەر بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایده‌گه‌ێنێت: زۆر نیگەرانم لەو هێرشەی کراوەتە سەر خێزانێكی کورد لە کۆنیا، سەرەخۆشی قووڵی حکومەتەکەم بە کەسوکاری قوربانیان دەگەیه‌نم، پێشبینی دەکەم ئه‌نجامده‌رانی هێرشەکە بە سزای خۆیان بگەن.
دوێنێ هه‌ینی 30ى 7ى2021 ، خێزانێكی كورد كه له 7 کەس پێكهاتبوون، له شاری كۆنیای توركیا، له‌لایه‌ن توركه نه‌ژادپه‌رسته‌كانه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر و كۆمه‌ڵكوژكران.