بۆیه‌كه‌مجار له‌كۆشكی چانكایا به‌كوردی شتێك ده‌نوسرێت

خواكوڕك

رۆژنامه‌نووسێكی كورد كه‌ له‌چوارچێویه‌ میدیاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌شداره‌ له‌ سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا، وێنه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌ و له‌سه‌ری ده‌نوسێت، “بۆ یەکەم جار لە مێژوودا، لە کۆشکی چانکایا بە کوردی ناوی خواردنەکان لە مینۆی نان خواردن دەنوسرێت”.

سه‌نگه‌ر عه‌بدولره‌حمان رۆژنامه‌نووس كه‌ وه‌كو میدیاكارێك له‌ چوارچێویه‌ میدیاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌شداره‌ له‌ سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا، له‌ پێگه‌ی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، وێنه‌ی ئه‌و لیسته‌ی خواردن و رێبه‌ریانه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ به‌زمانی كوردی له‌ كۆشكی چاناكایای ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا نوسراون.

 

 

Back to top button