شیرین فوئاد مەعسوم: بارزانییەکان تەنیا لەبەر ئەوەی کوردێکی پاک بوون جینۆساید کران

شیرین فوئاد مەعسوم،چاودێری سیاسی و مامۆستای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە ساڵیادی ئەنفالکردنی بارزانییەکاندا،ده‌لێ، بارزانییەکان تەنیا لەبەر ئەوەی کوردێکی پاک بوون، جینۆساید کران، سەرەڕای ناساندنی تاوانی ئەنفال وەک جینۆساید لە پەرلەمانی عێراقەوە، هێشتا بڕیاری قەەبووکردنەوەی کەسوکاریان نەدراوە.

رۆژی 31-7-1983، رژێمی بەعسى رووخاو هەشت هەزار پیاو و گەنجی و منداڵی بارزانییەکانی لە پرۆسەی بەدناوی ئەنفالدا، راپێچی بیابانەکانی عێراق کرد و بە زیندوویی خستنیە ژێر خاک و شەهیدی کردن.

له‌مباره‌يه‌وه‌ شیرین فوئاد مەعسوم، ئه‌مرۆ شه‌ممه‌  لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، نووسيوويه‌تى: به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ 38 ساڵ به‌سه‌ر زنجیره‌یه‌ك شاڵاوی سه‌ربازیی به‌ناوی “ئه‌نفال” تێ ده‌په‌ڕێت، هه‌روه‌ها چوار ساڵیش به‌سه‌ر ناساندنی وه‌ك جینۆساید له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراق ڕۆیشتووە، هێشته‌یش قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری ئه‌نفال له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه‌ بڕیاری لێ نه‌دراوه‌.”

شیرین فوئاد مەعسوم ده‌شلێ:” دەڤەری بارزان به‌هۆى ئه‌وه‌ى لانكى كوردایه‌تى و شوێنى مرۆڤه‌ ئازا و نیشتیمان په‌روه‌ره‌كان بووه‌، بۆیه‌ زۆرترین قوربانى داوه‌ له‌ ته‌واوى مێژووى گه‌له‌كه‌ماندا.”

هه‌روه‌ها شيرين فوئاد مه‌عسوم ده‌شلێت:”پێویسته‌ هه‌مووان ئه‌و ڕاستییه‌ بزانین چۆن كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ تاوانێكى گه‌وره‌ بوو ده‌رحه‌ق به‌ كورد كرا، به‌هه‌مان شێوه‌ جینۆسایدکردنی پیاوانى بارزانییەکان جینۆسایدکردنی کەڕامه‌تى گەلى کورد بوو،هۆكارى ڕاستى ڕووداوه‌كه‌ش كه‌ تێیدا هەزاران مرۆڤی بێتاوانی بارزانی جینۆسایدکران، تەنیا لەبەر ئەوەی كوردێكى پاك و پارێزه‌رى خاك و وڵات بوون.

 

 

Back to top button