فراكسيۆنى پارتى لە ساڵیادی ئەنفالکردنی بارزانییەکاندا: هەموو هەوڵێک بۆ چەسپاندنی مافە یاساییەکانی کەسوکارە سەربەرزەکانیان، دەدەین
له پهيامێكدا فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان له پهرلهمانى كوردستان لهساڵيادى ئهنفالكردنى بارزانييهكان دهلێ : رژێمی بەعس بە مەبەست و وەک بەشێک لە شاڵاوەکانی کۆمەڵکوژیی گەلی کوردستان، ئەو هاووڵاتییە مەدەنییە بارزانییانەی ئەنفال کرد، کە تاکە تاوانیان بریتی بوو لە کوردبوون.
له پهيامهكهياندا فراكسيۆنى پارتى دهشلێت: هەموو هەوڵێک بۆ چەسپاندنی مافە یاساییەکانی کەسوکارە سەربەرزەکانیان، دەدەین.”
دهقى پهيامى فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان:.
لە ساڵیادی ئەنفالکردنی هەشت هەزار بارزانی، دروود بۆ گیانی شەهیدان و ئەنفالکراوانی بارزانی و هەموو دەڤەرەکانی کوردستان دەنێرین.
رژێمی بەعس لە 31ـی 7ـی 1983، بە گەمارۆدانی کۆمەڵگەکانی بەحرکە، قوشتەپە، هەریر و دیانا، هەشت هەزار هاووڵاتیی مەدەنیی بارزانی راپێچی بیابانەکانی عێراق کرد و دواتر بە دڕندانەترین شێوە و بە زیندوویی، لەژێر خاک شەهیدی کردن.
رژێمی بەعس بە مەبەست و وەک بەشێک لە شاڵاوەکانی کۆمەڵکوژیی گەلی کوردستان، ئەو هاووڵاتییە مەدەنییە بارزانییانەی ئەنفال کرد، کە تاکە تاوانیان بریتی بوو لە کوردبوون.
ئێمە وەک فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، وێڕای ناردنی دروود و سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهید و ئەنفالکراوان، بە رێز و شکۆوە یادیان دەکەینەوە و بەڵێن دووپات دەکەینەوە، هەموو هەوڵێک بۆ چەسپاندنی مافە یاساییەکانی کەسوکارە سەربەرزەکانیان، دەدەین.
سەری رێز بۆ گیانی شەهیدان و ئەنفالکراوانی بارزانی و هەموو ناوچە جیاوازەکانی کوردستان دادەنوێنین.
فراکسیۆنی پارتی
لە پەرلەمانی کوردستان