حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی جینۆسایدکردنی بارزانییەکان : كوردبوون،تەنها هۆکاری کۆمەڵکوژی و زیندەبەچاڵکردنی هەزاران مرۆڤی بێتاوانی بارزانی بوو
له 38همین ساڵیادى جینۆسایدكردنى بارزانییهكان،گوتهبێژى حكوومهتى ههرێمى كوردستان، پهیامێكى بڵاو كردهوه ودهلێ: كوردبوون، تەنها هۆکاری کۆمەڵکوژی و زیندەبەچاڵکردنی هەزاران مرۆڤی بێتاوانی بارزانی بوو لە بیابانەكانی باشووری عێراق”.
ئهمڕۆ شهممه 31/7/2021، د. جووتیار عادل، گوتهبێژى حكوومهتى ههرێمى كوردستان، پهیامێكى بڵاو كردهوه و رايگهياند: “ئەمڕۆ 38 ساڵ بەسەر گەورەترین تاوان بەرامبەر گەلی کورد تێدەرپەڕێت کە ئەویش جینۆسایدی بارزانییەکان بوو لەلایەن ڕژێمی بەعسی رووخاو”.
گوتهبێژى حكوومهتى ههرێمى كوردستان دهشلێ: “كوردبوون، تەنها هۆکاری کۆمەڵکوژی و زیندەبەچاڵکردنی هەزاران مرۆڤی بێتاوانی بارزانی بوو لە بیابانەكانی باشووری عێراق، ئەمەش لەگەڵ کارەساتە تاڵ و ناخۆشەکانی وەک شاڵاوەکانی دیکەی ئەنفال و كیمیابارانکردنی هەڵەبجە و وێرانكردنی هەزاران گوند و شارەدێی كوردستان، هەمووی بە ئامانجی نەهێشتنی شووناسی کورد بوو کە دواجار بووە خەون، نە بۆ ڕژێمی بەعسی ڕووخاو هاتە دی و نە بۆ هیچ دوژمنێکی دیکەی کوردیش دێتە دی”.
د.جووتيار عادل باسى لهوهشكرد كه: “حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە خزمەتكردنی زیاتری كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراون و دڵخۆشە بەوەی دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق ئەنفالكردنی گەلی كوردستانی بە جینۆساید و تاوانی جەنگ ناساندووە، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا حکوومەتی عێراق قەرەبووی كەسوكاری قوربانییانی نەكردووەتەوە کە ئەركێکی ئەخلاقی و یاساییە”.
له كۆتايى پهيامهكهيدا د. جووتیار عادل دهشڵێت: “بە دەرفەتی دەزانین لێرەدا، یاد و یادەوەری قوربانییانی جینۆسایدی بارزانییەکان و هەموو قوربانییانی تاوانەکانی ڕژێمی بەعس و شەهیدانی کوردستان بەرز و زیندوو ڕابگرین”.