ساڵی داهاتوو گەورەترین کارگەی ئاسن لە هەولێر دەکەوێتەکار.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، ساڵی داهاتوو گەورەترین کارگەی ئاسن لە هەولێر دەکەوێتەکار.
د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان رايگەیاند “لەماوەی دوو ساڵدا بە بەهای ملیارێک و 486 ملیۆن دۆلار مۆڵەتی وەبەرهێنان دراوەتە کەرتی پێشەسازی، بەمەش ئەو کەرتە 17.82٪ی کۆی وەبەرهێنانی گشتی پێکهێناوە”.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، گوتیشی: “لەسەرەتای ساڵی داهاتوودا گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی ئاسن و شیش لە هەولێر دەکەوێتەکار و بەرهەمەکانی بۆ بازاڕەکانی ناوخۆ و دەرەوە دابین دەکات، جگە لەوەش چەندین کارگەی دیکەش لە هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە”.
س:K24