سياسه‌تمه‌دارێكى عێراقى له‌ساڵيادى ئه‌نفالكردنى بارزانييه‌كان: جيهان له ئاست کۆمەڵکوژیی بارزانییەکان بێدەنگ بوو.
سياسه‌تمه‌دارێكى عێراقى له‌ساڵيادى ئه‌نفالكردنى بارزانييه‌كان ده‌لێ، جيهان نێودەوڵەتی لە ئاست کۆمەڵکوژیی بارزانییەکان بێدەنگ بوو.
له تويتێكدا، میسال ئالوسی، سیاسەتمەدارى عێراقى و دامەزرێنەری پارتی ئوممەی عێراقی كه ئه‌مرۆ شه‌ممه، 31-7-2021 لە 38 ساڵه‌ى ئەنفالکردنی بارزانییەکان، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، بڵاو کردووەتەوە نووسيوويه‌تى:” جیهان لە ئاست کۆمەڵکوژیی بارزانییەکان بێدەنگ بوو، بۆیە فاشیستی نەتەوەپەرست کارەساتەکانی ئەنفال و هەڵەبجەشی ئەنجام دا، وەک ئاماژەیەک بۆ رژێمی بەعسى رووخا‌و كه سەدام حوسێن سه‌رۆكايه‌تى ده‌ركرد”.
ئالوسى هه‌روه‌ها نووسيوويه‌تى :” کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی وتیرۆرکردنی کەسایەتییەکان و رفاندن و کوشتن لە عێراق درێژکراوەی کارە فاشیستییەکان بە دەمامکی تائیفیەت.
في الذكرى 38
سكت العالم عن جريمة الابادة العرقية بحق البرزانيين فتجرأ الفاشي القومجي في الانفال وحلبجة وعاودت الفاشية بقناعها الطائفي فكررت وحشيتها بابادة الايزيدين وسبايكر وبتصفيةاحرار العراق قبل وبعد تشرين بحملات اغتيال واختطاف وإرهاب
المجد والخلود للشهداء أجمعين— Al-Alusi Mithal (@mithal_al) July 31, 2021