ماوه‌ى لێدانى له‌زگه و لۆگۆى تاكسى درێژ ده‌كرێته‌وه و كه‌سيش سزا نادرێت
گوته‌بێژى هاتوچۆى هه‌ولێر بۆ شوفێرانى خاوه‌ن تاكسى ئه‌وانه‌ى له‌زگه و لۆگۆى تاكسيان لێنه‌داوه رايده‌گه‌ينێت ، ماوه‌ى لێدانى له‌زگه و لۆگۆى تاكسى درێژ ده‌كرێته‌وه”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 31 ى 7 ى 2021 ، فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى له هه‌ژماری تایبه‌تى خۆی له‌تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى ( فه‌یس بووك) بڵاوكردووه‌ته‌وه و رايگه‌ياند: ماوه‌ى لێدانى له‌زگه و لۆگۆى تاكسى درێژ ده‌كرێته‌وه و له به‌یانییه‌وه كه‌س سزا نادرێت.
گوته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رايه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر ده‌شلێت:” كەس سزا نادرێت لەبەیانیەوە، وەكو لەهەندێك سایت و پەیج هەوڵدەدەن خەڵك مشەوەش بكەن.”