
کوژرانی بەرپرسێکی داعشی راگەیێندرا
دەزگای دژه تیرۆری عێڕاق تیرۆریستی ناوزەند ( ئەبو سەعەد ئەلسەمین) ، که بهپلەی ئەمیری کەرتی ئەبی زهری ئەلغفاری کاری دەکرد له نزیک دەریاچەی (تیلال حەمرین) سەر به پارێزگاری دیالی دەکوژێت و ناوبراو کاریگەرییەکی زۆری له جێ به جێکردنی ئۆپڕاسیۆنەکانی تەقینەوە و ئامادەکردنی خۆکوژی هەبووه .
لە راگەیێندراوێکدا كه ئهمرۆ شهممه بڵايكردۆتهوه لیوا یەحیا رەسوول، گوتەبێژی سەربازیی مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان رايگهياند، “لەسەر راسپاردەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا، دەزگای دژە تیرۆر تیرۆریستێکیان کوشت، کە بە ئەبو سەعد ئەلسمین ناسراوە”.
لیوا یەحیا رەسوول راشيگهياندووه، ئەو گهوره تيرۆرسته پێشتر پۆستی ئەمیری بەناو ناوچەی ئەبی زەری غەفاری لە بەرزاییەکانی دەریاچەی حەمرین لە سنووری پارێزگای دیالە هەبووە، کە کاریگەرییەکی گەورەی هەبووە لە دانانی بۆمب و ئامادەکردنی تیرۆریستە خۆکوژەکان”.