ڕوونکردنەوەیەک لە بارەگای بارزانی

باره‌گاى بارزانى له‌روونكردنه‌وه‌يه‌كدا رايده‌گه‌ينێت : ژمارەیەک سایت و پێگەی میدیایی عێراقی وا بڵاو کراوتەوە کە گوایە سەرۆک بارزانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کاناڵ ۲٤ی فەڕەنسی هەبووە،ئەم بابەتە هیچ بنەمایەکی نیە، سەرۆک بارزانی هیچ جۆرە چاوپێکەوتنی لەگەڵ کاناڵی ۲٤ ی فەڕەنسی نەبووە.
ده‌قى ڕوونکردنەوەكه‌ى بارەگای بارزانی:.
لە ژمارەیەک سایت و پێگەی میدیایی عێراقی وا بڵاو کراوتەوە کە گوایە سەرۆک بارزانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کاناڵ ۲٤ی فەڕەنسی هەبووە.
لێرەدا بە هەموو لایەک ڕادەگەیێنین ئەم بابەتە هیچ بنەمایەکی نیە، و سەرۆک بارزانی هیچ جۆرە چاوپێکەوتنی لەگەڵ کاناڵی ۲٤ ی فەڕەنسی نەبووە.
ئەم بابەتە دوورە لە ڕاستی و ئامانجی بڵاوکردنەوەی بابەتی بێ بنەماش بۆ هەموو لایەک ڕوونە.
بارەگای بارزانی
۳۱ی تەمموزی ۲٠۲۱
Back to top button