سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای حزبی ئومەی عێراقی دەكات

ڕۆژی شەممە ۳۱ـی تەمموزی ۲٠۲۱ لە سەلاحەدین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای حزبی ئومەی عێراقی بە سەرۆكایەتیی مەحمود حوسێن ڕەزا ئەلعگیلی ئەمینداری گشتیی حزبی ئومەی عێراقی كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و، تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق تاوتوێ كرا. هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پێویستیی پاراستنی سەقامگیریی عێراق و ڕێگەگرتن لە قووڵتربوونی قەیرانەكان.

هەر لەو دانیشتنەدا جەخت لە هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان لایەنەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددیاتەكان كرایەوە.

 

Back to top button