له‌سه‌ر پشووه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان روونكردنه‌وه ده‌درێت
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانى كوردستان له روونكردنه‌وه‌يه‌كدا سه‌باره‌ت به پشووه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان رايده‌گه‌ينێت : په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵێكدا دوو وه‌رزى یاسادانانى هه‌یه كه پێی ده‌ڵێن وه‌رزى به‌هاره و وه‌رزى پاییزه، كه بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان هاوشێوەی هەموو پەرلەمانەکانی تر‌ى جیهان ڕێکخراوە و دیاری کراوە، ئه‌و پشووه‌ش ماناى ئه‌وه نییه كه ده‌رگاى په‌رله‌مان دابخرێت و بچنه‌وه ماڵه‌وه، نه‌خێر، به‌ڵكو ته‌نیا دانیشتنه ئاساییه‌كانی په‌رله‌مان له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌نجام نادرێن، له كاتی پێویستیشدا ده‌توانێ دانیشتنی نائاسایی ئه‌نجام بدات بۆ هه‌ر پرسێك كه گرنگ بێت.”
سامان ئه‌حمه‌د به‌کر، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمان له ڕوونکردنەوەیەکدا سەبارەت بە پشووەکانی پەرلەمانى كوردستان له په‌يجى فهرميى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى ( فه‌يسبووك ) رايگه‌ياند:”دواى ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢٠٢١/٧/٣١، په‌رله‌مانی كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كۆتایی خولی به‌هاره‌ى خۆى ڕاگه‌یاند، له سۆشیال میدیا له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه بێئه‌وه‌ى له بابه‌ته‌كه بگه‌ن، پۆست و توانجی ناڕه‌وا ئاراسته‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت.
سامان ئه‌حمه‌د ده‌شلێ:” لێره‌دا به پێویستی ده‌زانین ڕوونی بكه‌ینه‌وه كه په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵێكدا دوو وه‌رزى یاسادانانى هه‌یه كه پێی ده‌ڵێن وه‌رزى به‌هاره و وه‌رزى پاییزه، كه بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان هاوشێوەی هەموو پەرلەمانەکانی تر‌ى جیهان ڕێکخراوە و دیاری کراوە، ئه‌و پشووه‌ش ماناى ئه‌وه نییه كه ده‌رگاى په‌رله‌مان دابخرێت و بچنه‌وه ماڵه‌وه، نه‌خێر، به‌ڵكو ته‌نیا دانیشتنه ئاساییه‌كانی په‌رله‌مان له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌نجام نادرێن، له كاتی پێویستیشدا ده‌توانێ دانیشتنی نائاسایی ئه‌نجام بدات بۆ هه‌ر پرسێك كه گرنگ بێت،”
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمان باس له‌وه‌ش ده‌كات كه له‌و ماوه‌یه‌شدا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی له كاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن و لیژنه‌كانیش له ئه‌رك و به‌دواداچوونه‌كانی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن.”
لة كۆتايى روونكردنهوهكهشيدا سامان ئه‌حمه‌د ده‌شلێت :” پشووی بەهارەی پەرلەمان دەبوایه لە مانگەکانی (٧) و (٨) بووایە، بەڵام پێشتر دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان له‌به‌ر پێویستی بۆ ماوەی مانگێک وەرزی یاسادانانی درێژ کردەوە، بۆیه ئێستا مانگێک وەک پشووی هاوینە دیاری کرا.