ھێڵی كارەبای خانەقین تەقێنرایەوە

 

دوو هێڵی گواستنەوەی کارەبای خانەقین- کەلار بۆ دووەم ڕۆژی لەسەر یەک تێکدران، ئەوەش دوای ئەوەی لەلایەن ژمارەیەک كەسی نادیار بە بۆمب وتەقەمەنی بەستراوەوە کرایە ئامانج.

وەزارەتی کارەبای عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە هەردوو هێڵی گواستنەوەی کارەبا خانەقین-کلار 132ی ناوەندی، بە ھۆی ئامێری تەقەمەنی كراونەتە ئامانج و بەو هۆیەوە تاوەرێک بەر کەوتووە و یەکێکی دیکەش زیانی پێگەیشتووە

Back to top button