وەزارەتی تەندروستی: ھەفتەی داھاتوو ڤاكسین كارت بەردەست دەبێت
بەڕێوەبەری بەشی ئایتی لە وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، ھەفتەی داھاتوو ڕێنوێنییهكانى كارتى ڤاكسین دەردەچێت، لە ھەموو پارێزگاكانیش نووسینگەیەك بۆ پێدانی كارتى ڤاكسین دهكرێتهوه.
حەربی كەتۆ، بەڕێوەبەری پۆرتاڵی كورد ڤاكس و بەڕێوەبەری ئایتیی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو رێنمایی بۆ پێدانی ڤاكسین كارت دەردەچێت، لە ھەر پارێزگایەكیش نووسینگەیەك بۆ پێدانی ئەو ڤاكسین كاردە دەكرێتەوە.
گوتیشی: ئەم ڤاكسین كارت-ە لە رووی ئهمنییهوه زۆر بەھێزە و ھیچ كەسێك ناتوانێت ھاكی بكات، لهگهڵ ئهوهش ھەموو داتاكانی ئەو كەسەی كە ژەمی یەكەم و دووەمی ڤاكسینیان وەرگرتووە تۆماركراوە.
سەرپەرشتیاری پۆرتاڵی كورد ڤاكس ئاماژهی بهوهش كرد، ھەر كەسێك ئەو ڤاكسین كارتەی وەرگربگرێت، ئەوا ئاسانكاری بۆ دەكرێت و لە ههندێك وڵات كەرەنتین ناكرێت، ھەر سێ جۆرەكەی ڤاكسین تۆمار كراوە، ھەر كەسێك كامه ڤاكسینی وەرگرتبێت، بۆ تۆمار دهكرێت.
راشگهیاند، ئەو كەسانەش تا ئێستا ناوی خۆیان بۆ وەرگرتنی ڤاكسین تۆماركردووە، گەیشتووەتە 415 ھەزار كەس.