سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی ئابی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارتن هوس باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق کرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە .
سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپای کرد بۆ هەوڵەکانی لە پێناو برەودان بە پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.
باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق ، وێڕای دەربڕینی سوپاس وپێزانینی خۆی بۆ کارئاسانی و هەماهەنگیی دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ باڵیۆزخانەی یەکێتی ئەوروپا، جەختی لە بەردەوامبوونی پشتگیریی یەکێتی ئەوروپاش بۆ هەرێمی کوردستان کردەوە .
بارودۆخی گشتیی عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.