مالپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ناوه‌ڕۆكی كۆوونه‌وه‌ی بارزانی و یلدرم بڵاوده‌كاته‌وه‌

خواكوڕك

مالپه‌ڕی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، لە درێژەی سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ وڵاتی توركیا رۆژی 27/2/2017 مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە لایەن بیناڵی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ پێشوازی لێكرا.

به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، لە دیدارەكەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا و هەروەها باسیش لە سەردانی چاوەڕوانكراوی شاندێكی حكوومەتی هەرێم كرا بۆ وڵاتی توركیا بە مەبەستی تاوتوێكردنی پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان هەردوولا.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ كه‌ لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا. هه‌وره‌ها فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی و سەفین دزەیی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان یاوەری سەرۆك بارزانی بوون.

Back to top button