هەولێر : پۆلیسێکی هاتووچۆ لەلایەن تۆمەتبارێکەوە بریندار دەکرێت

هاتووچۆى هه‌ولێر رايده‌گه‌ينێت : لەکاتی بەدواداچوون بۆ دزینی ماتۆڕسکیلی هاووڵاتیان، تۆمەتبارێک دەستنیشانکراوە، ده‌شلێت : لەکاتی هەوڵی دەستگیرکردنیشیدا تۆمه‌تباره‌كه‌ تەقەی لە پۆلیسی هاتووچۆ کردووە و کارمەندێکی بریندار کردووە.

لە راگەیاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌ رايگه‌ياند:” پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ شه‌مه‌ 1 ى 8 ى 2021 ، دوای بەدواداچوون بۆ دووبارە بوونەوەی دیاردەی دزینی ماتۆڕسکیلی هاووڵاتییان، تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە، لەکاتی هەوڵی دەستگیرکردنیدا، تەقەی لە پۆلیسی هاتووچۆ کردووە وکارمەندێکی بەڕێوەبه‌رایه‌تیه‌كه‌مانی بریندار کردووە.

هاتووچۆی هه‌ولێر ده‌شلێت: کاتژمێر نزیک 11ی پیشنیوەڕۆی ئەمڕۆ توانرا تۆمەتبارەکە دەستنیشان بکرێت وهەوڵی دەستگیرکردنی درا، بەلام تۆمەتبارەکە ڕووبەڕووی کارمەندەکان بویەوە، بەدەمانچە تەقەی کرد لە دەرەنجامیش کارمەندێکی هاتووچۆی بریندار کرد.

هاتووچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: بەر لەڕاکردنی تۆمەتبارەکە توانرا دەستگیر بکرێت بەهاوکاری ئاسایشی هەولێر و لە ئێستادا لەژێر لێکۆلینەوە دایە.
له‌ كۆتاییدا هاتووچۆی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت: داوا لەو هاولاتیانەش دەکەین کە لەماوەی ڕابردوو ماتۆرسکیلیان لێدزراوە ، لەو شوێنە سەردانی ئاسایش بکەن بۆتۆمارکردنی سکاڵا لەدژی تۆمەتبارەکە.

Back to top button