وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن: پێشنیازی درێژكرنەوەی ماوەی سێ مانگمان كردووە بۆ لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تاكسی
وه‌زاره‌تی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ماوه‌ی لێدانی له‌زگه درێژ ده‌كرێته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری تاكسی ماون لۆگۆ و له‌زگه‌یان لێ بدرێ.
له روونكردنه‌وه‌يه‌كدا وه‌زاره‌تی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه بڵاويكردۆته‌وه ڕای گه‌ياندووه: لەسەر بنچینەی كۆنووسی نێوان هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لە ڕێكه‌وتی 16/3/2021 و دوابەدوای نووسراوی ژمارە ( 2106)ی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە رێككەوتی 29/7/2021، كە ئاڕاستەی وەزارەتی ناخۆ كراوە بۆ مەبەستی پێشنیازكردن لەبارەی درێژكرنەوە ماوەی لێدانی كارتی زانیاری و لۆگۆ و لەزگەی تەكسی لە هەرێمی كوردستان، ماوه‌كه‌ی درێژ ده‌كرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه، ده‌شڵێ: بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا رێژەیەكی زۆر تەكسی ماون لەو پڕۆژەیە سوودمەند بن و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیش لەبەر بەرژەوەندی گشتی پێشنیازی درێژكرنەوەی ماوەی سێ مانگی كردووە بۆ لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تاكسی و تا ڕێكه‌وتی 1/11/2021 بەردەوام دەبێت و دوای ئەو وادەیە داواكراوە لە وەزارەتی ناوخۆ لە رێگەی بەرێوەبەرایەتیەكانی هاتووچۆی پارێزگاكان دەست بكەن بە رێكارەكان و لێپێچینەوە لەگەڵ شوفێری سەرپێچیكار ئەنجام بدرێت و بە پێبژاردنی (500) هەزار دینار سزا بدرێن و بۆ هەر مانگێك دواكەوتن (500) هەزار زیادبكرێت لە پێناو بە پیشەییکردنی کاری شوفێری تاکسی و پاراستنی بەرژەوەندیی هاووڵاتیان وشۆفیرانی تاکسی و جێبەجێکردنی یاسا ورێنوێنییەکان،
وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌ياند ده‌شلێت:” بڕیار لە سەر ئەم پێشنیازانە دەدرێ لە دوای کۆبوونەوهیەکی هاوبەشی هەردوو وەزارەت.