وه‌زاره‌تى كاره‌با : ڕاکێشانی بۆریی گازی سروشتی بەشێکی زۆری کێشەی کارەبا چارەسەر دەکات
وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان،رايده‌يگه‌ينێت، ڕاکێشانی بۆریی گازی سروشتی بۆ وێستگەی كواشێ لە پارێزگای دهۆک، كە توانای هه‌زار مێگاوات كارەبای هەیە و بەشێکی زۆری کێشەی کارەبا چارەسەر دەکات.
له راگه‌يێندراوێكدا وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو يكردۆتهوه، رايگه‌ياندووه،” ئه‌مڕۆ کەمال ئەترووشی، وەزیری سامانە سروشتییەکان، سەردانی وەزارەتی کارەبای کرد و لە دیدارێکدا لەگەڵ کەمال محه‌مه‌دساڵح، وەزیری کارەبا، باسیان لە زیادكردنی بەرهەمهێنانی گاز بۆ زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا کرد.
وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه، ڕاکێشانی بۆریی گازی سروشتی بۆ وێستگەی كواشێ لە پارێزگای دهۆک، كە توانای هه‌زار مێگاوات كارەبای هەیە و بەشێکی زۆری کێشەی کارەبا چارەسەر دەکات، لە ڕووی ئابووریشەوە سوودێکی زۆری هەیە و تێچوونی بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەکاتەوە.
له ڕاگهیاندراوهكهى وه‌زاره‌ت هه‌روه‌ها هاتووه، بڕیارە هیچ جۆرە گازێک لە کێڵگە نەوتییەکان بەفیڕۆ نەچێت و بۆ وێستگەکانی کارەبا و بوارەکانی پێویستی دیکە سوودیان لێ وەربگیرێت.
له كۆتايى راگهيێندراوهكهشدا وه‌زاره‌تى كاره‌با ئاشكراى كردووه، کۆمپانیای ئەگریکۆ لە کێڵگەی حەسیرە لە گەرمیان، سوودی لەم گازە سروشتییە وەرگرتووە و 165 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت.