هه‌ولێر: تۆمه‌تبارێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كرا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر رایدەگەینێت، بنكه‌یه‌كی پۆلیسی هه‌ولێر، كه‌سێكیان به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1/8/2021، لە په‌یجی فه‌رمیی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، رایگەیاند، بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژهەڵات، بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ھـ. ر. ق) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد.
پۆلیسی هه‌ولێر،راشیگەیاندووە، تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و بەپێی ماددە (30) تایبەت بە ماددە هۆشبەرەکان، درایە دادگا.