ھێرش كرایە سەر كاروانێكی ھاوپەیمانان
پەیامنێری ئاڕ تی لە عێراق ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند كاروانێكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە باشوری عێراق بە دوو تەقینەوە كرایە ئامانج
ھاوكات ڕایگه یاند که ئه و ته قینه وه یه له پارێزگای دیوانه ی باشووری عێراق بووە
ئەوەشی خستەڕوو، کە تەقینەوەکان تەنها زیانی مادییان لێکەوتووە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی ھەبێت
ئەو لە سەرچاوەکانی کۆردیناسیۆنی بەرگری لە عێراق گواستیەوە و ڕایگەیاند، کە ھێرشەكە لەلایەن “سەرایای قاسم ئەلجەببارین” ئەنجام دراوە