سووده زۆره‌كانی رووه‌كی تۆلكه
خواكوڕك
تۆركه يان توله‌كه (malva) ناوی زانستی (Sida cordifolia) روه‌كێكی گیایه و به شێوه‌ی سروشتی له ناوچه‌كانی كوردستان هه‌یه له وه‌رزی به‌هار په‌یداده‌بێت، تۆلكه روه‌ێكی به سوده و له‌وه‌ته‌ی سه‌رده‌می فیرعه‌ونه‌كانی میسر ناسراوه بۆ تایبه‌تمه‌ندی چاره‌سه‌ر و خواردن.
له سه‌رده‌می یۆنانیه كۆنه‌كان به كارهاتووه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، دكتۆرێكی ئه‌ڵمانی باسی ئه‌م رووه‌كه‌ی كردوه بۆ مه‌به‌ستی پیسبوونی برینی ده‌م و پوك و هه‌ستیاری پێست، هه‌روه‌ها حاله‌تی مام ناوه‌ندی پیسبوونی برینی پێست و ده‌موچاو سودی لێ بینیوه.
به‌پێی توێژینه‌وه پزیشكیه‌كان ئه‌م رووه‌كه ده‌توانرێت بۆ زۆر مه‌به‌ستی پزیشكی به‌كار بهێنرێت وه‌كو، ئارام كه‌ره‌وه‌یه، ئازار شكێن، لابردنی خورێی بێزاركه‌ر، لابردنی بلغم، پیسبوونی برینی دیواری هه‌رس به گشتی، نه‌رم كه‌ره‌وه‌یه، برینیه‌كانی رێره‌وی هه‌ناسه، توشبونی جۆگه‌كانی میز، نزم كه‌ره‌وه‌ی تا، پاككه‌ره‌وه‌ی رێره‌وی هه‌رس.