مەزڵوم عەبدی: شانازی بە ناسنامەی سوورییەوە دەکەین

 

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) شانازی بە ناسنامەی سووریی خۆیەوە دەکات و ئاماژە بە ویستی هەسەدە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ رژێمی سووریادەکات.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەمیانەی گفتوگۆکانی ئەنجومەنی سەربازی هێزەکانی سووریای دیموکرات کە لە حەسەکە بەڕێوەدەچێت رایگەیاند، شانازی بە ناسنامەی سوورییەوە دەکەن و کار لەسەر گەڕاندنەوەی تەواوی ناوچە داگیرکراوەکان دەکەن.

عەبدی راشیگەیاند، رێگای دروست ئەوەیە لەگەڵ حکومەتی سووریا گفتوگۆ بکەن، بۆ ئەوەی کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن.

ئاماژەی بەوەشدا، تاوەکو ئێستا داواکارییەکانی رژێمی سووریا دوژمنانەن و، لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێک دانیە. دانوستانەکانی سووری سووری لەگەڵ حکومەتی ناوەند گرنگن و، بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی سیاسی.

 

Back to top button