راپۆرتێک: دەبێت ئەمریکا هاوشێوەی “داعش” مامەڵە لەگەڵ میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق بکات

بە گوێرەی راپۆرتێکی پەیمانگای “Brookings”ی ئەمریکی، ستراتیجییەتی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە عێراق تیشک دەخاتەسەر شکستهێنانی هەمیشەیی بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، بەڵام ئەمریکا لە هەمان کاتدا هاوشێوەی شەڕی “داعش” نقوومبووە لە جەنگی دژ بە میلیشیاکانی سەر بە ئێران کە تەنها لە مانگی تەمووزی رابردوودا 7 جار هێرش کراوەتە سەر بنکەکانی لە عێراق.
راپۆرتەکە ئاماژەشی پێدا، ئەمریکا هەوڵیدا رێگاچارەیەک بدۆزێتەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو میلیشیا شیعانە و لقەکانی، بەڵام تێکەڵبوونی ئەم گرووپانە لەنێو سیستەمی سیاسی و کۆمەڵگەی عێراقی ئاسان نەبوو بۆ مامەڵەکردن لەگەڵی.
راپۆرتەکە جەختی کردەوە لەسەر گرنگی شکستهێنان بە “داعش”، چونکە توانای داعش بۆ مانەوە پەیوەستە بە بەردەوامبوونی باڵادەستی میلیشیا شیعەکانی سەر بە ئێران کە بەشێوەیەکی راستەوخۆ لەڕێگەی هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکان حکوومەتی عێراق لاواز دەکەن و، میلیشیاکان بەرپرسن لە کوشتنی زیاتر لە 600 عێراقی و بریندارکردنی هەزاران کەسی دیکە لە میانی خۆپیشاندانەکان و کوشتن و رفاندنی چالاکوانەکان و “عێراقیان گۆڕی بۆ کۆماری ترس”، بۆیە راپۆرتەکە داوایکرد بەشێوەیەکی فەرمی مامەڵە لەگەڵ میلیشیاکانی سەر ئێران بکرێت کە هاوشێوەی داعشن ئەوکات ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەتوانن دەست بکەن بە پەرەپێدانی پلانەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم گرووپانە بەشێوەیەکی بەردەوام.
Back to top button