له‌شارێكی كۆپنهاگنی ژماره‌ی پاسكیل له ئۆتۆمبێل زیاتره
خواكوڕك
له كۆپنهاگنی پایته‌ختی دانیمارك، به‌رهه‌می ئه‌و ژێرخانه به‌هێزه‌ی بۆ هاتوچۆ و گواستنه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵ ده‌سته‌به‌ركراوه به‌ڕوونی ده‌بینرێت. به‌پێی ئاماره‌كانی شاره‌وانیی شاره‌كه، بۆ یه‌كه‌مجار ژماره‌ی پاسكیل، ژماره‌ی ئۆتۆمبێلی تێپه‌ڕاند.
شاره‌وانیی كۆپنهاگن له 1970ه‌وه ئاماره‌كان سه‌باره‌ت به هاتوچۆی نێو شاره‌كه كۆده‌كاته‌وه. شێوازی سه‌رژمێری كۆن له‌ئێستادا گۆڕاوه به سه‌رژمێری ئهلهكترۆنی.
له‌یه‌كه‌م سه‌رژمێریدا له‌شاری كۆپنهاگن ساڵی 1970، 351 هه‌زار و 133 ئۆتۆمبێل به‌رانبه‌ر 100 هه‌زار و 71 پاسكیل تۆماركرابوون. به‌ڵام ئه‌مڕۆ ژماره‌كه گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه و گۆڕاوه بۆ 252 هه‌زار و 600 ئۆتۆمبێل به‌رانبه‌ر 265 هه‌زار و 700 پاسكیل.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ژینگه و ته‌كنیكی شاره‌وانیی كۆپنهاگن مۆرتن كابێڵ كه له‌وباره‌وه راگه‌یه‌نراوێكی به مێدیاكان داوه رایگه‌یاند، “ژماره‌كان به‌ڕوونی ده‌ریده‌خه‌ن كه له كۆپنهاگن پاسكیل ئه‌و هۆكاری گواستنه‌وه‌یه‌یه كه خواستی له‌سه‌ره. ئه‌مه‌ش به‌واتای ئه‌وه‌دێت له‌كاتی داڕشتنی پلانی شاردا پێویسته پێشینه بده‌ین به‌و هۆكاری گواستنه‌وه”.
كابێڵ ئاماژه‌ی به گۆڕینی رێگای ئۆتۆمبێله‌كان كرد بۆ رێگای پاسكیله‌كان و گوتی،”ژماره‌كان درۆ ناكه‌ن. ره‌خساندنی هه‌لومه‌رجی باشتر بۆ پاسكیله‌كان پێشینه‌ی هه‌یه. چونكه زیادیان كردووه. ئێمه وه‌ك سیاسییه‌كان ناتوانین ئه‌مه پشتگوێ بخه‌ین. پێویسته ئیدی له‌وه بكۆڵینه‌وه كه ده‌بێت كاتی ئه‌وه نه‌هاتبێت له رێگای ئۆتۆمبێله‌كان بخه‌ینه سه‌ر رێگای پاسكیله‌كان و فراوانتری بكه‌ین، تا ئارامتر هاتوچۆی پێدا بكه‌ن”.
– دانیشتوانی كۆپنهاگن داوای رێگای فراوانتر ده‌كه‌ن بۆ پاسكیله‌كان
هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 72 ساڵی شاره‌كه به‌ناوی بجارنی كارڵستاد كه ئه‌ندازیاری ته‌لارسازییه بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو دوا و گوتی: “له‌ناوه‌ندی شار ده‌ژیم. به‌كارهێنانی پاسكیل هه‌وای شاره‌كه به‌پاكی ده‌هیڵێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه جێگای دڵخۆشییه. وه‌ك ده‌بینن خۆیشم به‌كاریدێنم. هه‌موو رۆژێك به‌كاری دێنم. زیادكردن و فراوانكردنی رێگای پاسكیله‌كان كارێكی باشه. به‌وجۆره چه‌ندین پاسكیل ده‌توانێت پێكه‌وه پێیدا بڕۆن”.
هاووڵاتییه‌كی دیكه به‌ناوی سۆفی فوگلیسانگ بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو دوا و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، رێگاكانی كۆپنهاگن به‌گشتی بۆ پاسكیل گونجاون، به‌ڵام ده‌كرێت هه‌ندێك له‌ڕێگاكان باشتر بكرێن و بكرێنه “رێگای سه‌وز”.
خه‌ڵكی دانیمارك ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، ته‌ختیی وڵاته‌كه به‌باشی سوودی لێوه‌رگیراوه بۆ بنیاتنانی ژێرخانێكی باش بۆ هاتوچۆ و زۆر گونجاوه بۆ به‌كارهێنانی پاسكیل.
سه‌رچاوه/ ئه‌نادۆڵو