له %25 دانیشتوانی ئێران له ژێر هێلی هه‌ژارین
خواكوڕك
ده‌زاگایه‌كی خێرخوازی ئێرانی رایده‌گه‌یه‌نێت، زیاتر له یازدە ملیۆن ئێرانی لەژێر هێڵی هەژاریدان و کە ساڵانە ئەو ڕێژەیە زیاد دەکات، هاوکات ئاماژەی بە داهاتی مانگانەی تاک کردووە کە دووسەد و بیست دۆلارە.
په‌روێز فه‌تاح بەرپرسی دەزگای خومەینی، کە ڕێکخراوێکی خێرخوازیە ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه هۆکاری ئەو ڕێژە زۆرەی هەژاری لە ئێران بۆ بێ کاری و نەبوونی هەلی کارکردن و نا دادی گەڕاندەوە، و داوایشی لە دەسەڵاتی سیاسی ئەو وڵاتە کردووە ئەو گرفتانە چارەسەر بکەن پێش ڕوودانی کارەساتی گەورەتر.
ده‌شڵێت، وڵاتی ئێران یەکێکە لە دەوڵەتانەی کە بەهۆی فەسادی داراییەوە ساڵانە ڕووبەڕوی گرفتی گەورە دەبێتەوەو هاوڵاتیانی ئەو وڵاتەیش باجی ئەو گه‌نده‌ڵی و نا عەدالەتیە دەدەن.