وەزارەتی شارەوانی بڕی 177 ملیۆن دیناری بۆ نۆژەنكردنەوەی قشڵەی ئاكرێ تەرخان كرد

لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕی زیاتر لە 177 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی قشڵەی ئاكرێ تەرخان كرا.

تەرخانكردنی ئەو بڕە پارەیە (177,098,200) ملیۆن دینار، بە شێوەی نەختینە و بە قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی (قشڵەی ئاكرێ) خەرج دەكرێت كە ئامانج لێی پەرەپێدانی كەرتی شوێنەوارە لە هەرێمی كوردستان.

Back to top button