ئەمریكا: دژی دەستوەردانین لە عێراق
ماتیو تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا ڕایگەیاند، دەستێوەردانە دەرەکییەکان لە کاروباری دەوڵەتی عێراق کێشەی گەورە دروست دەکەن کە لە بەرژەوەندی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆندا نییە.
تۆلەر لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی لە بەغداوە ڕایگەیاند واشنتن دڵنیایە لەوەی کە حکومەتی سەرۆک وەزیران مستەفا كازمی دەتوانێت بەرپرسیارانە لەو ڕوەوە كار بكات و ئەمەریکایش پشتیوانی دەکات.
سەرچاوە : ئەلشەرقیە