فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە: تا ئێستا چەندین وڵات و رێکخراوى نێودەوڵەتى تاوانى جینۆسایدى کوردانى ئێزیدیان بە فەرمى ناساندووەو لە هەوڵەکانیشمان بەردەوام دەبین
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌یادی حه‌فت ساڵه‌ی جینۆسایدی شنگالدا، راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌لێ: یەکەم جار نییە گەلى کوردستان دووچارى جینۆساید‌و پاکتاوى رەگەزى دەبێتەوە، بەڵام ئەوەى حەوت ساڵ بەر لە ئەمڕۆ لەسەر دەستى تیرۆریستانى داعش دژى خوشک و برایانى ئێزیدى ئەنجامدرا تاوانێکى ئەوەندە گەورە بوو نەک تەنها گەلى کوردستان بەڵکو کۆمەڵگاى نێودەوڵەتیش نەیتوانى لە ئاستیدا بێدەنگ بێت.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه ئه‌مرۆ سێشه‌ممه بڵاويكردۆته‌وه و وێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك كه‌وتووه تێدا هاتووه:” رۆژى 3ى ئابى 2014 ده‌ستى تاوانى تیرۆریستانى داعش گه‌یشته دانیشتووانى شه‌نگال وده‌وروبه‌رى و دوور له هه‌موو به‌هایه‌کى ئایینى و مرۆیی، کوردانى ئێزیدى بەژن و مناڵ و گەنج و پیرو پەککەوتە رووبەڕووى کوشتن و رفاندن بوونەوە. له‌ئاکامدا هه‌زاران هاوڵاتى بێتاوانى ئێزیدى بوونه قوربانى و به هه‌زاران کچ و ژن و مناڵ له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه رفێنران، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى نزیکه‌ى 360 هه‌زار که‌س ئاواره‌ى شاره‌کانى هه‌رێمى کوردستان بوون.
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه راشیگهياندووه: فەرمانگەكهمان وەک لایەنێکى پەیوەست بۆ ناساندنى ئێش و ئازار‌و مەرگەساتى خەڵکى خێر لەخۆ نەدیوى شەنگال و دەورووبەرى، لەم یادەدا سەرى رێز‌و نەوازش بۆ قوربانیانى ئەو تاوانە و ئەو پێشمەرگە قارەمانانەى کە لە پێناو رزگارکردنى شەنگال شەهیدبوون دادەنوێنێت و لە هەوڵەکانیشى بەردەوام دەبێت بۆ بەجینۆسایدناساندنى تاوانى تیرۆریستانى داعش لەسەر کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى و نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ده‌شلێ : هەر لەم یادەشدا بە پێویستى دەزانین سوپاسى پەرلەمان و حکومەتى وڵاتانى فەڕەنساو بەریتانیاو کەنەداو ئوستڕالیا و سکۆتلەندا و هۆڵەندا و پورتوگال و ئەرمینیا و بەلجیکاو پەرلەمانى ئەوروپا و ئەنجوومەنى پیرانى ئەمەریکاو ئەنجومەنى مافەکانى مرۆڤ و ئاژنسەکانى نەتەوە یەکگرتووەکان و چەندین دامەزراوەى جیهانى تر بکەین کە بە فەرمى ئەو تاوانەى داعشیان بە جینۆساید ناساندووە.
فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شكرد كه: ئێستاش لەچوارچێوەى لیژنەى باڵاى ناساندنى جینۆسایدى کوردانى ئێزیدى حکومەتى هەرێم ئامادەى پێشکەشکردنى هەموو جۆرە ئاسانکارى و پشتگیریەکە بۆ دادگا نێودەوڵەتییەکان بۆ هێنانەدى دادپەروەری کە کوردانى ئێزیدى و هەرێمى کوردستان داواى دەکەن. ئێزیدیەکان کۆمەڵگایەکى ئاشتیخوازن، ئەو تاوانانە بەشێوەیەکى بەرنامە داڕێژراو لەلایەن گروپى تیرۆریستى داعش بەرامبەریان ئەنجامدراوە و کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى بەرپرسیارێتى بە جینۆساید ناساندنى ئەم تاوانەى دەکەوێتە ئەستۆ. بەڵگەکانى ئەم تاوانە لەبەردەستن لە ڕووى گۆڕى بە کۆمەڵ و شایەتحاڵ و قوربانیان. حکومەتى هەرێم داواى دادپەروەرى و ناساندنى ئەو تاوانە و قەرەبووى قوربانیانى دەکاتەوە لەگەڵ هەوڵدان بۆ ڕێگرى کردن بۆ دڵنیابوون لە دووبارە نەبوونەوەى ئەم کارەساتە.”
له‌كۆتایی راگه‌يێندراوه‌كه‌ى فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها هاتووه:” لەناوەوەش بە میانگیرى نێردەى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق رێککەوتن لەنێوان حکومەتى هەرێم و حکومەتى فیدڕال هەیە بۆ گەڕانەى خوشک و برا ئێزدییە ئاوارەکان بۆ جێگەورێگەى خۆیان. بەڵام بە داخەوە بەهۆى بوونى چەندین گرووپى چەکدارى کە هیچیان پەیوەست نین بە خوشک و برایانى ئێزیدى و شەنگال و دەورووبەرى، پرۆسەى جێبەجێکردنى ئەو رێکەوتننامەیە سستى تێکەوت. لێرەوە جەخت دەکەینەوە کە دەبێ ئەو گرووپە چەکدارانە لەتەواوى شەنگال و دەورووبەرى بکشێنەوە تاکو تەواوى ئێزیدیان بتوانن سەربەرزانەو بەبێ ترس بگەڕێنەوە شوێنەکانى خۆیان دەڤەرکە ئاوەدان بکرێتەوەو حکومەتى هەرێم وحکومەتى فیدڕاڵ و کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى بتوانن خزمەتگوزارى لەهەموو بوارەکان بگەیەننە شەنگال و دەوروبەرى، بێگومان ئەم هەنگاوەش دەبێتە هۆى کەم کردنەوەى ئازار‌و ساڕێز کردنى برینەکان و دووبارە دەستکردن بە ژیانێکى تازە دواى کارەسات و وێرانکارى.