نهێنی قسەكانی موراد قەرەیلان ئاشكرا دەبێت بزانە یەكێتی و پەكەكە بەتەمایی چین
خواكوڕك
پێشتر موراد قهرهیلان ئهندامى کۆمیتهى بهڕێوهبهرى پهکهکه بۆ میدیاكانی سەر بەپەكەكە پێشبینی ڕوودانی شەڕێکی قورسی كردبوو لە نێوان گەریلاکانیان و سوپای تورکیا لە قەندیل، ئەمەش بووە مانشێتی گەرمی میدیاكانی سەر بەیەكێتی و گۆڕان و پەكەكە لە سنوری سلێمانی، موراد قەرەیلان ئهوهشی گوتبوو، كه گەریلاکانیان ئامادەکاریی تەواویان کردووە، بۆ ئهو شەڕەی کە پێشبینی دەکرێت لە قەندیل ڕووبدات، هیچ کوردێک هاوکاری تورکیا نەکات و هیچ ڕۆڵەیەکی کورد نەکرێتە ڕێ نیشاندەری سوپای تورکیا.
ئەمە لەكاتێكدابووە كە لەچەند هەفتەی رابردوو هێزەكانی ئاسمانی توركیا بەبەردەوام لەسەر ئاسمانی قەندیل سوراونەتەوە، و بۆردوومانی هێزەكانی گەریلای سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستانیان كردبوو. سەرچاوەیەك لە ناوچەی زارگەلی لەبەر هەستیاری بابەتەكە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، بە (خواكوڕك)ی راگەیاند، هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لەو ماوەیە كەوتنە بۆسەی فرۆكەكانی توركیا و زیانی زۆریان بەركەوتووە. ئەو سەرچاوەیە دەشلێت، لە ناوچەی ئێنزێی لە نزیك كورتەك، هێزی ئاسمانی توركیا بۆردوومانی قافلەیەكی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستانیان كردووە، كەویستوویانە بۆ ناوچەی سەنگەسەر و رانیە بەرێ بكەون، بەڵام فرۆكەی توركیا بۆردوومانی قافلەی ئوتومبێلەكانی گەریلاكانی كردووە، كۆمەڵێكی زۆری زیانی بەر گەریلاكان گەیاندووە. ئهوهشی ئاشكرا كردووه، نزیكەی سێ هەفتەیە بەردەوام هێزەكانی توركیا لەسەر ئاسمانی قەندیل دەسوورێنەوە.
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، پاش ئەوەی فرۆكەكانی توركیا بۆردوومانی كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی گەریلای كردووە، موراد قەرەیلان فەرماندەی هێزەكانی هەپەگە، لێدوانێكی بۆ شاردنەوەی رووداوەكە داوە و رایگەیاندووە، كە تۆركیا ئەمادەكاری دەكات بۆ هێرش كردنە سەر قەندیل بەڵام بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە رێكەوتنێك لەنێوان باڵێكی یەكێتی و پەكەكە و فەرماندەیەكی سوپای قودسی ئێرانی كراوە بۆ ناردنی هێزی گەریلا بۆ چیای قەرەچووخ لە مەخمور، لەرێگای ناوچەی ژێر دەسەڵاتی یەكێتی، بەڵام هێزەكانی توركیا بەمەیان زانیوە و بۆردومانی كاروانی گەریلاكانی پەكەكەیان كردووە.
سەرچاوەكەی ناوچەی زارگەلی ئهوهشی دووپات كردهوه، هێزەكانی گەریلا كە كەوتنە بۆسەی فرۆكەكانی توركیا جلی سەربازیان لەبەر بووە، هاوشێوەی هێزەكانی یەپەگە لە سوریا، بەڵام تاوەكو ئێستا ئەو رووداوە گوماناویە و دیار نیە كە چی بووە بۆچی ئەو هێزانە جولەیان پێكراوە. سەرچاوەكە دەشلێت، بریار بووە هێزەكە بەرەو سەنگەسەر و رانیە بڕوات بەڵام دیار نیە لەوێوە بەرەو كوێ بچن.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، ماوەی دوو هەفتەیە پارتی كرێكارانی كوردستان بەسەر پەرشتی فەرماندەیەكی سوپای قودسی ئێرانی لەگەڵ باڵێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆبوونەتەوە، و بریار دراوە لەسەر رەوانە كردنی هێزێكی پەكەكە بۆ چیای قەرەچووخ لە نزیك مخمور، بەرێگای ژێر دەسەڵاتی یەكێتی. بەڵام ئەو زانیاریانە گەیشتۆتە دەستی توركیا و فرۆكەكانی توركیاش بەردەوام بەسەر ئاسمانی قەندیل دا سوراوەتەوە لە ئەنجامدا هێزەكەی گەریلا كەوتونتە بۆسەی فرۆكەكانی توركیا و زیانی زۆریان بەركەوتووە.
پێشتر خواكوڕك ئاشكرا كردبوو، كە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە سنوری مەخمور لە چیای قەرەچووخ، هەوڵ دەدات قەندیلی دووەم دروست بكات بەشێوەیەك لە هەر 20 مەترێك لەو چیایە بەدەیان ڕەبایەی تۆکمەشی بنیاتناوە, چواردەوری کەمپەکەشی تێلبەند کردووە, پەکەکە بەجۆرێک حوکم دەکات, لەھەر سەد مەترێک خاڵێکی سەربازی دروستکردووە. نایەڵێت مێشوولەش سنووری ببهزێنێت.