فەرمانی دەستگیرکردن بۆ لاهوور شێخ جەنگی دەرچوو
سهرچاوهيهك له دادگاى سلێمانى راگەیاند “فەرمانی دەستگیرکردن بۆ لاهوور شێخ جەنگی دهرچووه و پەیوەندیی بە هەمان ئەو دۆسیەوە هەیە کە رۆژی 27ی مانگی پێشوو تێیدا فەرمانی دەستگیرکردن دەرکرا بۆ هەریەکە لە پۆڵاد شێخ جەنگی و ئاسۆ شێخ جەنگی و ئەفسەرێکی باڵای ئاسایش بەناوی ئەحمەد”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “هەر دوێنێ لاهوور شێخ جەنگی لەلایەن دادوەرەوە گوتەی لێ وەرگیراوە”.
س: رووداو