سەرۆكی هەرێمی كوردستان پاش سەردانێكی دوور و درێژی دبلۆماسی گەرایەوە كوردستان

خواكوڕك

پاش بەشداری كردنی لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن  زنجیرە دیدارێكی گرینگ لە و كۆنفراسە كە تێیدا جێگیری سەرۆكی ئەمریكا و وەزیری بەرگری ئەمریكا و سەرۆكوەزیرانی عێراق و توركیا و جێگیری سەرۆكی ئەرمینا، چەندانی كەسی تر بارزانی سەردانی فەرەنسای كردوو لەلایان سەرۆكی فەرەنساوە پێشوازی لێكرا لەدوای سەردانی بۆ وڵاتی فەرەنسا بارزانی لە رۆژی یەکشەممە 26-2-2017 بارزانی گەیشتە تورکیا. سەرەتا لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە ئیستەنبوڵ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە. دواتر بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی تورکیا بۆ ئەنقەرە بەڕێکەوت.

مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە سەردانەكەی دا بۆ وڵاتی توركیا بۆ یەکەمجار لە مێژووی تورکیاشدا لە کاتی پێشوازی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەتاتوركی ئیستەنبۆڵ ئاڵای كوردستان بەفەرمی بەرز كرایەوە”.

لە لێدوانێكی دا سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند سەردانەكەی بۆ وڵاتی توركیا، هەموو ئەو بابەتانەمان باسکردووە و لێکتێگەیشتنێکی باشیش هەبوو، بە دڵنیاییەوە بابەتی ئەمنی، ئابووری، شەڕی موسڵ، شەڕی تیرۆر بە گشتی و قۆناخی دوای موسڵ، پێویستە لەوبارەیەوە هاوئاهەنگیمان هەبێت هەورەها گوتی دەبێت میللەتی سووریا بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات، دۆخی سووریا زۆر ئاڵۆز و تێکەڵ و پێکەڵە، باوەڕ ناکەم وا بەئاسانی چارەسەر بکرێت”.

سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان فواد حوسێن،ئه‌مڕۆ دوو شه‌مه‌ 27/2/2017 فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان له‌میانی پرێس كۆنفرنسێكدا رایگه‌یاند، كۆمه‌ڵێك پرسی جیواز باسین لێوه‌كراوه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندیان هه‌یه‌ به‌دۆخی ناوه‌خۆی توركیا و هه‌رێمی كوردستان و پشتیوانی پێشمه‌رگه‌ دژی شه‌ڕی داعش.

پێشتر خواكوڕك زانیاری له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كردبووه‌وه‌ له‌باره‌ی ئازادكردنی هاوسه‌رۆك و په‌رله‌مانتاره‌كانی هه‌ده‌په‌ و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی ئاشتی له‌و وڵاته‌.

Back to top button