هەولێر: سێ پاڵاوگەی نایاسایی داخران.

لە ڕاگەیەندراوێکدا قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر لە پەیجی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە، رایدەگەینێت،  لەدرێژەی هەڵمەتی به‌دواداچوونی پاڵاوگە نا یاساییەکان لەلایەن قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر، بە ھەماھەنگی لەگەڵ فەرمانگەی ژینگه‌ی ھەولێر، لە بەر نەبوونی ڕێنماییەکان و پیسکردنی ژینگە و بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە بۆنە ناخۆشەی دانیشتوانی شاری هەولێری هەراسان کردبوو 3 پاڵاوگەی نایاسایی لەسەر رێگای ھەولێر – گوێڕ داخران.

لە ڕاگەیەندراوەکەی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر هەروەها هاتووه‌: لێرەوە رایدەگەیەنین ئەم ھەڵمەتە بەردەوام دەبێت، ھەر پاڵاوگەیەک بەدەر لەرێنماییەکان کار بکات دادەخرێت و رێکاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.

Back to top button