بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان: تۆمه‌تبارێك له‌كاتى فرۆشتنى 14 گرام كريستال ده‌ستگيركرا

بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان له‌ناو شارى هه‌ولێر تۆمه‌تبارێكيان له‌كاتى فرۆشتنى 14 گرام كريستال ده‌ستگيركرد و ڕه‌وانه‌ى دادگا كرا.

له‌ راگه‌يێندراوێكدا ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانى سه‌ر به‌ به‌رێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر رايگه‌ياند:” له لايەن بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان به هاوكاری بنكەی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانی سۆران توانرا لەناو شاری هەولێر تۆمەتبارێك بەناوی (ع- ي- غ )دەستگيربكرێت له کاتی فرۆشتنی (١٤) گرام كريستال .”

بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان  راشيگه‌ياند:”  تۆمەتبارەکە ڕەوانەی دادگا كراو پەڕاوي لێكۆلينەوەی بۆ كراوەتەوە.

Back to top button