قسەكردنی پەكەكە لەسەر كێشەكانی ناو یەكێتی سەركردەكانی ئەو حزبەی نیگەران كردووە
سەركردەكانی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بەو دۆخەی بەسەر حزبەكەیاندا هاتووە نیگەرانن، بەتایبەتی كاتێك لە هەڵبژاردن نزیك بوونەتەوە، ئەوان هەموو جۆرە دەستوەردان و قسەكردنی لایەنەكان لەسەر كێشە ناوخۆییەكانی ئەو حزبە زیاتر نیگەرانی كردوون، ئەوەش لەكاتێكدایە پەكەكە دەیەوێ قسە لەسەر كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی بكات.
جەمیل هەورامی، بەرپرسی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان، رایگەیاند، لە تەمەنی 17 ساڵییەوە لەگەڵ جەلال تاڵەبانی، سكرتێری گشتی پێشووی ئەو حزبە بووە، نیگەرانی خۆی لەو دۆخەی یەكێتی دەربڕی.
هەورامی رایگەیاند، دەبێ سەركردایەتی یەكێتی كێشەكانیان چارەسەر بكەن و بوار بە كەسانی تر نەدرێ قسە لەوبارەوە بكەن.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی دووپاتی كردەوە، دۆخی یەكێتی پێوەندی بە خودی حزبەكەی خۆیانەوە هەیە و دەبێ سەركردایەتی حزبەكەی چارەسەری بكا و پێوەندی بەهیچ لایەنێكی ترەوە نییە تا دەستوەردانی تێدا بكات.