رێكه‌وتنێكی گه‌وره‌ی لایه‌نێكی عێراقی چاوه‌ڕێی واژۆی نه‌وشێروان ده‌كات

خواكوڕك

دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌وشێروان بڵاوكرایه‌وه‌، هه‌واڵه‌كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌غدا پشڕاستكرداوه‌ته‌وه‌ و ده‌شڵێت، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتیه‌كی نوێ له‌ نێو لایه‌نێكی سیاسی عێراقی پێكده‌هێنێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌غدا به‌ خواكوڕكی راگه‌یاند، گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌وشێروان له‌سه‌ر باری ته‌ندروستی نه‌وه‌ستاوه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ڵسوڕاوانی بوزووتنه‌وه‌كه‌ باسی ده‌كه‌ن، به‌ڵكو په‌یوه‌سته‌ به‌ره‌خساندنی هه‌ڵومه‌رجێكی سیاسی نوێ، وه‌كو ئه‌وه‌ی جاری پێشوو له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی رێكه‌وتنی سیاسی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌نجامدا.

به‌پێی زانیاریه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌وشێروان په‌یوه‌ندی به‌ واژۆكردنی هاوپه‌یمانێتیه‌كی نوێیه‌ له‌نێوان حزبه‌كه‌ی و كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی نزیك له‌ ئێران كه‌ خودی نووری مالكی و حزبه‌كه‌یه‌تی، و هه‌وڵێكی جددی هه‌یه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مالكی بۆ سه‌ر حوكم و ئێرانیش له‌پشت ئه‌و كاره‌وه‌یه‌.

به‌پێی زانیاریه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ یه‌كێتی كه‌وتۆته‌ ژێر فشاره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئێران، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت بیهێننه‌ ناو ئه‌و پرۆژه‌یه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا یه‌كێتی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتنه‌وه‌ی له‌كه‌ڵیدا، ئاماده‌نیه‌ جارێ قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌و هاوپه‌یمانێتێه‌ بكات.

Back to top button