پەكەكە له ناوچه سنوورييه‌كان و شه‌قامه سه‌ره‌كييه‌كان ده‌ستى بە دانانەوەی مین كردووه

پارتى كرێكارانى كوردستان ( په‌كه‌كه ) له ناوچه سنوورييه‌كان ده‌ستى كردووه به مين رێژكردنى رێگا‌و بانه سه‌ره‌كييه‌كان و ئه‌مرۆش له‌سه‌ر رێگاى نێوان ئامێدى و ناحيه‌ى دێره‌لۆك 65 كيلۆ TNT كه له‌لايه‌ن په‌كه‌كه‌وه دانرابوون پوچه‌لكرانه‌وه.
بەپێی زانیارییەكان كە لە سەرچاوەیەكی هێزەكانی پێشمه‌رگه‌ى زێرەڤانیی له‌سنووره‌كه ( ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك ) دەستی كەوتووە، دواى پێدانى زانيارى ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە لایەن تیمەكانی ئەندازیاریی هێزەكانی پێشمەرگەی زێرەڤانیی له‌سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كى نێوان كۆمه‌ڵگه‌ى كوانێ و گوندى سه‌رگه‌لى كه ده‌كه‌وێته نێوان قه‌زاى ئامێدى و ناحييه‌ى دێره‌لوك 65 كيلۆ TNT و ته‌قه‌مه‌نى كه له‌لايه‌ن په‌كه‌كه‌وه دانرابوون پووچەڵ كرانەوە.
هه‌ر به پێ ى زانيارييه‌كان :” ئەو تەقەمەنییە لە نزیك خاڵێكی هێزەكانی پێشمەرگە لە تەنیشت شەقامی سەرەكی سنووره‌كه دانراوەتەوە.
په‌كه‌كه له زيانگه‌ياند به ناوچه سنوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامه و ئێستاش خه‌ريكى مين رێژ كردنى ئه‌و ناوچانه‌يه و بوونه‌ته مايه‌ى ترس و دڵه‌ڕاوكێ بۆ خه‌ڵكى ناوچه‌كه.