ئاو ئاوه‌ڕۆى هه‌ولێر : ھەرسێ پڕۆژەی ئاوی ئیفراز دەستيان بەکار کردەوە و ئاو بۆ گەڕەکەکان گەڕاوەتەوە

له‌ راگه‌یاندراوێكدا، شەوی 2 لەسەر 3ی 8ی 2021، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ھەولێر رايگه‌ياندبوو: بەھۆی بارانبارینێکی زۆر کە لە سەرووی شاری ھەولێر باریوە و دەکەوێتە سەر زێی گەورە، ئاوەکە شێلوو دەبێت و دەبێتە ھۆی گرتنەوەی ئیفراز 1 و 2 و 3.

له‌مباره‌يه‌وه‌ ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ زەردەشت عەبدولخالق، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی ھەولێر گوتى: بەھۆی شێلووبوونی ئاوی زێی گەورە، ھەرسێ پڕۆژی ئاوی ئیفرازەکان بە ناچاری گیرانەوە، بەڵام لە ماوەیەکی کەمدا توانرا کێشەکە چارەسەر بکرێت و دووبارە ئیفرازەکان دەستیان بەکار کردەوە، ھەروەھا ئاو بۆ گەڕەکەکانی ھەولێر بەردرایەوە.

زه‌رده‌شت عه‌بدولخالق باسى له‌وه‌شكرد، کە ئاو بۆ زۆربەی گەڕەکەکان گەڕاوەتەوە و ئەوانەشی ئاویان نایەت، ئاویان پێدەگاتەوە.”

Back to top button