حه‌داد : ناردنی 200 ملیاره‌كه‌ى به‌غدا بۆ هه‌رێمى كوردستان تا ته‌واو بوونی كاره‌كانی بودجه به‌رده‌وام ده‌بێت
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، را‌یگه‌یاند، ناردنی (200) ملیاره‌كه، بۆ یه‌ك مانگ نیه، تا ئه‌و كاته‌ی كه بودجه په‌سند ده‌كرێت، به‌رده‌وام ده‌بێت.
دكتۆر به‌شیر حه‌داد،له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانيدا ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه رايگه‌ياند”، حكومه‌ت دوا كه‌وتووه له جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی بودجه، ئێمه داوامان له كردووه، حكومه‌ت په‌له بكات له ته‌واو كردنی ورده‌كاری بودجه، كه وایكردووه پڕۆژه‌كان دوا بكه‌وێت، دواكه‌وتنی به‌شی هه‌رێمی كوردستانیش، په‌یوه‌سته به‌و كاری لێژنه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم، كه وردبینی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش، حكومه‌تی عێراق، بڕێك پاره بۆ هه‌رێمی كوردستان، ده‌نێرێت، تا كاتی په‌سندكردنی بودجه.
جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان باسى له‌وه‌شكرد كه، ناردنی (200) ملیاره‌كه، بۆ یه‌ك مانگ نیه، تا ئه‌و كاته‌ی كه بودجه په‌سند ده‌كرێت، به‌رده‌وام ده‌بێت.