حزبه ئیسلامیه‌كان نه‌خشه‌رێگایه‌ك بۆ كاری داهاتوو داده‌ڕێژن
خواكوڕك
بڕیاره ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه 28/2/2017 هه‌رسێ حزبی ئیسلامی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو، له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی به‌رپرسانی باڵای حزبه‌كه‌یان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و نه‌خشه‌رێگایه‌كی سیاسی بۆ داهاتووی كاری پێكه‌وه‌یی ده‌برێژن.
به‌پێی زانیاریه‌كان له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سێ حزبه ئیسلامیه‌كه هه‌ریه‌كه له سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری یەکگرتوو، عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی، عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری بزووتنەوە و به‌شێك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی حبه‌كان به‌شدار ده‌بن.
پێشتر ئه‌نجوومه‌نێكی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ریه‌كه له كۆمه‌ڵ و بزووتنه‌وه و یه‌كگرتوو پێكهێنرابوو، ڕۆژی ٢٨ی مانگی ڕابردووش نوێنه‌ری هەر سێ حزبەکە لەئه‌نجوومه‌نه‌كه کۆبوونەوە و تیایدا گفتوگۆیان کرد لەسەر نزیكبوونەوە و چۆنیەتى کارى هاوبەش لە داهاتوودا.