عه‌بدوڵڵا سه‌عید وه‌یسی: ئه‌وه‌ی له كوردستان به‌ده‌ستهاتووه چاكه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رێبه‌رایه‌تی و رێنمایی سه‌رۆك بارزانی
عه‌بدوڵڵا سه‌عید وه‌یسی، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلام له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان له رووی به‌یه‌كه‌وه‌ژیان و بنیاتنان و لێبورده‌یی به‌ده‌ستهاتوون، هۆكاره‌كه‌یان بۆ بوونی سه‌ركردایه‌تییه‌كی دانا به رێبه‌رایه‌تی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و رێنمایییه‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌شداری له كۆڕبه‌ندی مه‌رجه‌عه ئاینییه‌كانی عێراق كرد، كه دوێنێ كاره‌كانی له سعوودییه ده‌ستیان پێكرد.
ئه‌و كۆڕبه‌نده له لایه‌ن رابیته‌ی جیهانی ئیسلامییه‌وه رێكخراوه و تێیدا كه‌سایه‌تییه ئاینیی و مه‌زهه‌بییه‌كانی عێراق به‌شداریان كردووه.
له دانیشتنی كردنه‌وه‌ی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا، هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان وتاریان پێشكه‌شكرد.
مه‌لا عه‌بدوڵڵا سه‌عید وه‌یسی، له وتاره‌كه‌یدا، وێڕای ستایشكردنی رێكخه‌رانی كۆڕبه‌نده‌كه باسی له رابردووی عێراق كرد.
له‌و باره‌یه‌وه گوتی: عێراق به‌وه به‌ناوبانگ بووه له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا، كه وڵاتی شارستانی و زانست و زانایان و داهێنانی نووسین و خوێندنه‌وه و پیشه‌سازی و كشتوكاڵ بووه. هه‌روه‌ها وڵاتی پێغه‌مبه‌ران و پیاوچالاكان و دۆستانی خودا بووه.
هه‌روه‌ها گوتی: عێراق ناوه‌ند و قه‌ڵه‌مڕه‌وی خیلافه‌تی ئیسلامی بووه و وڵاتێكی به‌هێز و خۆشه‌ویست بووه و هه‌میشه سه‌ره رم بووه.
مه‌لا عه‌بدوڵڵا گوتیشی: لاتان سه‌یر نه‌بێت ئێستا بگرین بۆ ئه‌و وڵاته به هۆی خراپی ره‌وشی سیاسی و ئابووری و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌یه‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و وێرانكارییه‌ی به‌سه‌ر عێراقدا هاتووه، هۆكاره‌كه‌ی رۆڵه‌كانی عێراق نیین، به‌ڵكو سیاسه‌تی هه‌ڵه و به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی زلهێز و هه‌رێمایه‌تییه، كه به‌رژه‌وه‌ندیان له بڵاوكردنه‌وه‌ی كوشتن و ئاواره‌كردنی خه‌ڵك و خوێنڕشتن هه‌یه بۆ وێرانكردنی عێراق و لاوازكردنی و داڕمانی ئه‌وه‌ی بنیاتنراوه و داهێزرانی گه‌له‌كه‌ی.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان جه‌ختیكرده‌وه، به گوێره‌ی بنه‌ماكانی ئیسلام، گرنگتر دێت، ئینجا گرنگ، له‌و سۆنگه‌یه‌وه هیچ رێگه‌یه‌ك له به‌رده‌م عێراقییه‌كاندا نییه، جگه له‌وه‌ی به گیانی لێبورده‌یی مامه‌ڵه بكه‌ن و هیوایان به‌و هه‌وڵانه هه‌بێت، كه ده‌درێن له پێناو هێنانه‌دی سه‌قامگیری و ئۆقره‌یی بۆ خه‌ڵك له ئێستادا و بۆ منداڵه‌كانمان له داهاتوودا.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه ده‌بێت به‌یه‌كه‌وه بژین و چاوپۆشی له هه‌ڵه‌ی یه‌كدی بكه‌ین و پۆزش بۆ یه‌ك بهێنینه‌وه و به‌یه‌كه‌وه رووبه‌ڕووی فیتنه ببینه‌وه.
سه‌باره‌ت به رۆڵی زانایانی هه‌رێمی كوردستانیش، مه‌لا عه‌بدوڵڵا گوتی: زانایانی ئیسلام له هه‌رێمی كوردستان له كێبڕكێدان بۆ پێشوازیكردن له هه‌ر رێگه‌یه‌كی خێر و ئاماده‌ن بۆ هه‌ر ئه‌ركێك له پێناو خێر و چاكه‌ی گشتیدا.
ئاشكراشیكرد، ئه‌وه‌ی وایكردووه، كه هه‌رێمی كوردستان له رووی بنیاتنانی ماددی و مرۆییه‌وه پێشكه‌وێت و ببێته سه‌رچاوه‌ی خێر بۆ هه‌موو لایه‌ك، به‌خششی خودای گه‌وره و پاشان بوونی سه‌ركردایه‌تییه‌كی سیاسی دانا و رێنمایی و ئاراسته‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانیی و رۆڵی زانایانی ئاینی ئیسلامه.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، مه‌لا عه‌بدوڵڵا باسی له‌وه‌كرد، هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ملیۆنان خوشك و برای ئاواره‌ی شاره‌كانی عێراق كردووه و كاروباری ئاینی له هه‌رێمی كوردستان له هه‌ردوو ئایتی ئیداری و شه‌رعی رێكخراوه و كاره ئیدارییه‌كان وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات و له رووی شه‌رع و فه‌تواشه‌وه یه‌كێتی زانایان رۆڵی خۆی ده‌گێڕێت و په‌یوه‌ندی به‌هێزیشی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته و ئاین و ئاینزاكانی عێراق هه‌یه.
له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا، مه‌لا عه‌بدوڵڵا سه‌عید وه‌یسی پێشنیازی كرد، كۆڕبه‌نده‌كه لیژنه‌یه‌كی ئاماده‌كاری درووست بكات و ئه‌و لیژنه‌یه له رێگه‌ی دامه‌زراوه ئاینیه‌كانی عێراقه‌وه به‌رده‌وامی به پرۆسه‌ی له‌یه‌ك نزیككردنه‌وه‌ی بۆچوونه جیاكان بدات.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، پشتیوان سادق، له رێی ئۆنلاینه‌وه وتارێكی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووانی كۆڕبه‌نده‌كه كرد و پۆزشی بۆ ئاماده‌نه‌بوونی له كۆڕبه‌نده‌كه هێنایه‌وه.
س: K24