سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شووراى ئيسلاميى ئيران كۆبوونه‌وه
له به‌رده‌وامیى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ تاران، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2021/8/6 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د باقر قالیباف سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شووراى ئیسلامیى ئیران كۆبووه‌وه.
كۆبوونه‌كه به ئاماده‌بوونى خاتوو ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه چوو و تیایدا بره‌ودان به بوار‌ه‌كانى په‌یوه‌ندیى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامیى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێیه‌تیى باش و به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش و گرنگیى پاراستنى ئاسایش و ئارامى تاوتوێ كران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان شاندى یاوه‌رى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى كۆمارى ئیسلامیى ئێرانیش ئاماده بوون، هه‌روه‌ها بیروڕایان ده‌رباره‌ى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا، گۆڕییه‌وه.