ئیسرائیل: ئامادەین
لە کاتێکدا زانیارییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هێزەکانی ئیسرائیل لەسەر سنووری لوبنان لە حاڵەتی ئاگادارکردنەوەدان ، سوپای ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە ، ڕۆژی هەینی چەندین ڕۆکێت لە باشوورەوە بەرەو ئیسرائیل تەقێنراون .
سوپاى ئهو وڵاته لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیان:” 10 موشەک لە خاكی ئیسرائیلی داوە و، جەخت لە ئامادەباشی هێزەکانی بۆ هەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دەکاتەوە کە لە بارودۆخی ئێستادا پێویست بێت .
لهبهياننامهكهى سوپا ههروهها هاتووه:” ئێمە پێشێلکاری سەروەری و ئاسایشی خۆمان قبوڵ ناکەین و، هیچ دەستدرێژییەکیش بۆ سەر خەڵکی مەدەنی ئیسرائیل قبوڵ ناکەین.”
س : ئهلحهدهس