کەشناسی هەرێم : لە هەندێک ناوچە باران دەبارێت
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت، لە کاتەکانی شەودا ئەگەری بارانبارینی کورت خایەن هەیە لە هەندێک ناوچەدا. بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی 44 و دهۆک 41 و هەڵەبجە 42 پلە، لە کەرکووک 45 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی کەمێک تۆز و خۆڵ هەیە.