فایەق تۆفیق،بریکارێکی پێشووی وەزارەتی ناوخۆ کۆچی دوایی کرد

فایەق تۆفیق، بریکاری پێشووی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ شەممە  7-8-2021 ، فایەق تۆفیق، بریکاری پێشووی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە تەمەنی 88 ساڵیدا و بەھۆی نەخۆشییەوە، له‌ شاری هه‌ولێر  کۆچی دوایی کرد.

فائیق تۆفیق لە ساڵی 1933 لە سلێمانی لەدایک بووە، یەکێک بوو لە پێشمەرگە دێرینەکانی كوردستان و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بووە، چەندەھا بەرپرسیاریەتی ھەبووە، لەوانە بەرپرسی ناوچەی دووکان و دۆڵی جافایەتی، ھەروەھا جێگری پارێزگاری سلێمانی بووە، ماوەیەکیش بەڕێوەیەری ئاسایشی سلێمانی بووە هه‌روه‌ها ماوەیەک فائیق تۆفیق بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری بووە، ماوەی 14 ساڵیش وەک بریکاری وەزارەتی ناوخۆ کاری کردووە.

Back to top button