پرسەنامەیەك لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی مامۆستا فایه‌ق تۆفیق، بریكاری پێشووتری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری كۆچكردوو كرد.
ده‌قی پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا فایه‌ق تۆفیق:
بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو مامۆستا فایەق تۆفیق
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا فایەق تۆفیق، بریکاری پێشووتری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانم پێگەیشت، خوالێخۆشبوو پێشمەرگەیەکی دڵسۆز و کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر بوو. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و خۆم بەهاوبەشی خەمتان دەزانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبووری و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان